PM:11:36:16/01/2025
5924 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له غه‌ززه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ست بكرێت، ئه‌وا پارتی عوسمای یه‌هودی ده‌ست له حكومه‌ت ده‌كێشێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئیتامار بن گه‌ڤیر، وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه ڕێككه‌وتنە ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی شه‌ڕ، له‌كاتێكدا حه‌ماس هێشتا شكستی نه‌هێناوه، ئێمه‌ش به ئامانجه‌كانمان نه‌گه‌یشتوین و رێکەوتنەکە تەنها زیانە بۆ ئیسرائیل و خراپە چونکە سەدان چەکداری توندڕەوی بکوژ ئازاد دەکرێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئه‌م گرێبه‌سته شه‌رمه‌زاری و كه‌مته‌رخه‌مییه و ئێمه له پارتی گه‌وره‌یی
جوله‌كه‌كان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
باسی
لەوەشکرد، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی رفێندرا‌و ده‌بێت به ته‌واوی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان
و سوته‌مه‌نی بۆ غه‌ززه رابگیرێت.
وتیشی،
ئێمه هاوكاری چه‌په‌كان ناكه‌ین بۆ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی بنیامین نا‌تا‌نیاهۆ،
به‌ڵام له حكومه‌تێكدا نامێنینه‌وه كه رێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدات.