دوای ١٥ مانگ جەنگ و کوژرانی زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١١٠ هەزار کەسی دیکە، ئیسرائیل و حەمماس گەیشتنە رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی غەززە.
دوای ١٥ مانگ جەنگ و کوژرانی زیاتر لە ٤٧ هەزار کەس، هێواش هێواش ئاگری جەنگی غەززە بەرەو خامۆشبوون دەڕوات.
لە پاش چەندین
مانگ نێوەندگری هەریەک لە ئەمریکا و قەتەر و میسر و چەند وڵاتێکی تر لە نێوان سوپای
ئیسرائیل و گروپی چەکداری حەماس، لە کۆتایدا داری گفتوگۆکان هاتە بەرهەم و هەردوولا
ڕازیبوون بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەم پێیەش ئیتر غەززە دەنگی تەقەی لێ دەبڕدرێت و ئاشتی باڵ بەسەریدا
دەکێشێتەوە.
لەمبارەیەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، حەماس رەزامەندیی لەسەر
ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگوۆڕکردنی بارمتەکان داوە. بڕیارەیشە حکومەتی ئیسرائیل دەنگ
لەسەر ئاگربەستەکە بدات. بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، ئیتر بارمتەکان نە کەسوکاریان
شاد دەبنەوە.
هاوکات، سەرۆک
وەزیرانی قەتەڕیش رایگەیاند، لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن
و هەموو هەوڵێک دەدەن تا سەرجەم خاڵەکانی جێبەجێ بکرێت.
مەرجەکانی
ئاگربەستەکەش بە وردی بەم شێوەیەن:
وڵاتانی میسر
و قەتەر سەرپەرشتی گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن لە باشووری کەرتی غەززە بۆ باکوور.
ئیسرائیل ڕازیی
بووە بە کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح دوای حەوت رۆژ لە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی
ئاگربەستەکە.
هێزەکانی ئیسرائیل
ژمارەی سەربازەکانیان لە ناوچەی فیلادلفیا کەم دەکەنەوە و دواتر بە بەتەواوی دەکشێنەوە.
ئیسرائیل نزیکەی
هەزار کەس لەو زیندانیانە ئازاد دەکات کە لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستگیرکراون.
لە قۆناغی یەکەمدا،
ئیسرائیل نزیکەی دوو هەزار زیندانی ئازاد دەکات کە ٢٥٠ کەسیان زیندانی هەتاهەتاییان
بەسەردا سەپێندراوە.
گروپی چەکداریی
حەماس ٣٣ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.
هاوکات سوپای
ئیسرائیل به قوڵایی ٧٠٠ مه تر له سنووری غه ززه دەکشێتەوە.
ڕۆژانە هەشت
بۆ ١٠ کاتژمێر نابێت هیچ فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی کەرتی غەززەدا بسوڕێتەوە.
نۆژەنکردنەوەی
تەواوی نەخۆشخانەکان و نەخۆشخانەی گەڕۆکیش دابین بکرێت لەگەڵ تیمی پزیشکی و نەشتەرگەری
لە کەرتی غەززە.
ئەمەش دوای ئەوە
دێت، لە بەرەبەیانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە جەنگی غەززە دەستیپێکرد
و بە گوێرەی دوایین راگەیێندراوی تەندروستیی
کەرتی غەززە و سوپای ئیسرائیل، زیاتر لە ٤٧ هەزار هاوڵاتی سڤیل لە هەردوولا
کوژراون و لەو جەنگەشدا ١١٠ هەزار کەس بریندار
بوون و ١١ هەزار کەسیش بێ سەروشوێن بوون.