وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە رێکەوتننامەی ئاگربەست کە کەرتی غەززە کرد و رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە لە دوای قوربانیدانی زۆر و ئازاری زۆر گەلی فەلەستین لەکەرتی غەززە دێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس دەکەین و دەبێت هاوکاریی مرۆیی بگەیەنرێتە خەڵکی غەززە".
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق ستایشی هەوڵە گەورەکانی وڵاتانی قەتەر، میسر و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای
کرد بۆ گەیشتن بەم رێککەوتنە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەوڵانە رەنگدانەوەی گرنگی
هاوکاری نێودەوڵەتییە بۆ راگرتنی ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری
لە ناوچەکە.
باسی
لەوەشکرد، دەبێت گرنگی بدرێت بە چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی
ئەو ناوچانەی بەهۆی دەستدرێژییەکانەوە وێران بوون، بە مەبەستی دڵنیابوون لە گەڕانەوەی
ژیان بۆ دۆخی ئاسایی و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی دانیشتوان.
ئاماژەی بەوەشکرد،
کۆماری عێراق هەڵوێستی پتەو و پشتیوانانەی خۆی لەسەر گەلی فەلەستین نوێ دەکاتەوە،
هەروەها جەختی لەسەر مافی چارەنووسی گەلی فەلەستین کردەوە بەو شێوەیەی کە خەباتی بۆ
دەکەن.