نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و یەک سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٨٠ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی دوو دۆلار و ٣٤ سەنت بەرزبووەوە.
هاوکات، دوای چەند مانگ، جارێکى دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی
تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی ٨٠ دۆلاری تێ پەراند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە
نرخەکەی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.
ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی
چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی
نەوتی بەرزکردووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى خاوبوونەوەى
ئابورى چین، پێشبینیەکان بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک و ئاژانسى
وزەى نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.