سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی و نوێنەری پارتی لە سوریا کۆبوونەوە؛ باس لە دۆخی سوریا و ناوچەکە کرا

PM:07:32:13/01/2025

1852 جار خوێندراوەتەوە

میدیای پارتی بڵاوی کردەوە، نوێنەری پارتی لە شاری حەسەکەی سوریا پەیامی مەسعود بەرزانی بۆ مەزڵوم عەبدی نارد کە جەختی لە یەکڕیزی کورد و سوریا کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، میدیای پارتی بڵاوی کردەوە، حەمید دەربەندی، نوێنەری پارتی لە باکووری رۆژئاوای سوریا لە شاری حەسەکە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی پارتی دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ئاماژەی بەوەکردووە، کە قۆناغی ئێستای سوریا پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەنەکانی کوردستان هەیە بۆ گەیشتن بە ئارامی و سەقامگیریی و پارێزگاریی کردن لە بەرژەوەندییەکانی کورد.

هاوکات، پەیامی مەسعود بارزانی لەرێگەی حەمید دەربەندی گەیەندرایە مەزڵوم عەبدی، کە تێیدا دووپات لە گرنگیی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و رووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئێستای سوریا کراوەتەوە.













گەلەری