حکومەتی یابان، هۆشداریی تسونامی بڵاو کردەوە دوای بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە ٦.٩ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دەزگای کەشناسی وڵاتی یابان بڵاوی کردەوە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٩ پلەی رێختەر لە شاری کیوشوی باشووری رۆژئاوای یابانی هەژاند.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی یابان هۆشداری داوە بە خەڵکی کە دوور
بکەونەوە لە ناوچە کەنارییەکان بەهۆی مەترسی تسونامی.
هاوکات باسی لەوەشکرد، هۆشداری تسونامی بۆ پارێزگای میازاکی کە
ناوەندی بوومەلەرزەکەی دوورگەی کیوشو لە باشووری رۆژئاوای وڵاتی یابانە، دوای ماوەیەکی
کەم لە بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر ٩:١٩ خولەکی پاشنیوەڕۆ هۆشداریەکە دەرچووە.
هیچ زانیارییەکی دەستبەجێ لەبارەی زیانەوە نەبووە، دانیشتوانی شاری
کۆچی کەنار دەریاکان وەک رێکارێکی خۆپارێزی رێنمایی کران کە چۆڵ بکەن.