AM:08:20:13/01/2025
1588 جار خوێندراوەتەوە
دوای چەند مانگ، جارێکى دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی ٨٢ دۆلار. نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار زیادی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی بازاڕی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە نرخەکەی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٧٨ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی
پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.
ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە
بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى خاوبوونەوەى ئابورى چین، پێشبینیەکان
بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک و ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.