سەردێڕ:

سوپای ئیسرائیل لەغەززە دەکشێنەوە

PM:02:51:12/01/2025

3368 جار خوێندراوەتەوە

دانوستان لەنێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بەردەوامە و نزیكن لەرێکەوتن لەسەر کۆتایی هێنان بەجەنگ لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسی عەرەبییە بڵاویکردووەتەوە، بەهاوکاری ولاتانی ئەمریکا و قەتەڕ دانوستانه‌كان به‌ره‌و پێشچوون و نزیكه‌‌ له‌وه‌ی‌ رێكه‌وتنی ته‌واوه‌تی‌ رابگه‌یه‌نرێت، به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش ته‌واوی‌ بارمتەکانیش له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه‌ ئازاد ده‌كرێن و سوپای ئیسرائیلیش بەچەند قۆناغێک لە غەززە دەکشێنەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ چه‌ند قۆناغێك پێكدێت و له‌ دوای ته‌واوبوونی‌ هه‌ر قۆناغێك گفتوگۆ له‌سه‌ر قۆناغێكی‌ دیكه‌ ده‌كرێت، به‌رده‌وامبوونی‌ گفتوگۆكانیش كلیلی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ دانوستانه‌كان و راگرتنی جه‌نگه‌.

ئەمریکا و قەتەڕیش لەم بارەیەوە دەڵێن، هەردوولایەن ده‌بێت به‌ڵێن بدەن باپەندبن بە ئاگربەست و شەر دەست پێنەکەنەوە. دەبێت بارمتە ئیسرائیلیەکانیش لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ باشترینە بۆ ئیسرائیل و حەماس، هیچ یه‌كێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ جه‌نگ رێكه‌وتنی له‌مه‌ باشتر نابینن، چونكه‌ مه‌رجه‌كانی‌ هه‌ردوولا كه‌ بریتین له‌ ئازادكردنی‌ دیله‌كان و راگرتنی شه‌ڕ له‌ خۆ ده‌گرێت.

هاوکات باسیان لەوەکردووە، له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ستدا حه‌ماس به‌شێك له‌ دیله‌كان ئازاد ده‌كات كه‌ بریتی ده‌بن له‌ كه‌سانی‌ به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل جه‌نگ راده‌گرێت و هاوكاری‌ مرۆیی ده‌چێته‌ نێو كه‌رتی‌ غه‌ززه‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ پاش ته‌واوبوونی‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئاگربه‌ست، گفتوگۆ له‌سه‌ر قۆناغی دووه‌م ده‌كرێت كه‌ تێیدا ئیسرائیل ده‌بێت بەتەواوی کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جه‌نگ، له‌ به‌رامبه‌ریشدا حه‌ماس ته‌واوی‌ بارمتەکان‌ دیكه‌ ئازاد ده‌كات، كه‌ بریتین له‌ سه‌رباز و كارمه‌ندانی‌ حكومه‌ت.

 













گەلەری