AM:09:21:11/01/2025
1384 جار خوێندراوەتەوە
میدیای ئیسرائیل رایگەیاند، تەلئەبیب ئاماژەیەکی ئەرێنی لە قەتەرەوە سەبارەت بە خاڵە ناکۆکییەکانی دانوستانەکان و ئازادکردنی بارمتەکانەوە پێگەیشتووە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو پەیامە ئەرێنییەی کە بە تەلئەبیب گەیشتووە پەیوەندی بە لیستی بارمتە زیندووەکانی ئیسرائیل و چەند خاڵێکی ناکۆکی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە هەیە کە لەوانەیە درێژە بکێشێت بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و ئازادکردنی دیلەکان.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، دوا بەدوای ئەو پەیامە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی
ئیسرائیل گفتوگۆی بەپەلەی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری بەرگری و تیمی دانوستانکار کردووە
و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی بارمتەکان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆشکی سپی رۆژی رابردوو رایگەیاند کە پێیان وایە
گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان هەنگاوى باشى بڕیووە.