سەردێڕ:

چەند رۆژێکە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:49:11/01/2025

11072 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ ئەمڕۆ نرخى یەک ئۆنسە زێڕ لە دوو هەزار و ٦٧٤ دۆلارەوە بەرز بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٩٠ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٨ دۆلار بەرز بووەوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی ٤ دۆلار زیادیکردووە بەراورد بە رۆژی رابردوو.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەرز بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٩٠ دۆلار، هەروەها لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ زیادی کرد.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی زێر ماوەی چەند رۆژێکە نرخەکەی لە بەرز بوونەوەدایە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٥ دۆلار زیادی کردووە.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٤ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٨ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٠٦ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦١ هەزار دینارە

 

 













گەلەری