سەردێڕ:

نرخی نەوت لەگەڵ دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٥دا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:21:11/01/2025

1468 جار خوێندراوەتەوە

دوای چەند مانگ، جارێکى دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتەوە نزیکەی ٨٠ دۆلار.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی بازاڕی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٧٦ سەنت، ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە نرخەکەکی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش ٧٦ دۆلار و ٥٧ سەنتی تێپەڕاند.

ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى خاوبوونەوەى ئابورى چین، پێشبینیەکان بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک و ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.

 

 













گەلەری