سەردێڕ:

باوکێک چوو تا کوڕەکەی لە خنکان رزگاربکات بەڵام خۆی خنکا

PM:08:42:22/07/2021

11936 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، باوکێک دوای ئەوەی چووە تا کوڕەکەی لە خنکان رزگاربکات خۆی خنکاوە، بەڵام منداڵەکە لەلایەن مامییەوە رزگارکراوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ع، س، ئـ ) لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٣، کە پیشەی ئەندازیارە لە فەرمانگەی کارەبایی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم باوکە لەکاتێکدا خنکاوە منداڵەکەی کە تەمەنی ١٤ ساڵە مەلەی کردووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتووەتە مەترسیەوە باوکی بە جلی ئاسایی دەستەبەجێ چووەتە ناو ئاوەکە بۆ رزگارکردنی کوڕەکەی، دواتر نەخۆی بۆ ڕزگار کراوە و نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتییە خنکاوەکە ڕزگار کراوە کە دەکاتە مامی منداڵەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی مەبەست و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

No description available. 

هەر ئەمڕۆ، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، مێردمنداڵێکی دانیشتوی بەغدا دوای ئەوەی بۆ گەشتکردن هاتوونەتە کەلار لە روباری سیرواندا خنکاوە. 













گەلەری