سەردێڕ:

ئەمریکا؛ سزایی نوێی بەسەر روسیادا سەپاند

PM:08:46:10/01/2025

1580 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریكا، زنجیرەك سزایی نوێی سەپاند بەسەر روسیادا دا كە كەرتی نەوت و غازی ئەو وڵاتەی بەئامانج گرتووە و كاریگەریان لەسەر هەردوو كۆمپانیای "گازپرۆم نەفت" و "سورگوت نەفت گاز" هەیە و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، "سزا نوێكان هەوڵێكن بۆ بە ئامانج گرتنی سەرچاوە سەركییەكانی داهاتی روسیا".


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زنجیرەك سزایی نوێیان بەسەر روسیادا سەپاندووە كە بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی بە ئامانج گرتوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سزا نوێیانە کاریگەرییان لەسەر كۆمپانیاكانی "گازپرۆم نەفت" و "سورگوت نەفت گاز" و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری ئەو دو کۆمپانیایە هەیە، كە زیاتر لە ١٨٠ کەشتی و دەیان نەوتهەڵگر و بەرپرس لەخۆدەگرێت.

بەپێی راگەیاندراوەکە، سزا نوێكان هەوڵێكن بۆ بە ئامانج گرتنی سەرچاوە سەركییەكانی داهاتی روسیا.

ئەوە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر میدیا ئەمریکییەکان باسیان لەوەکرد، ئیدارەی بایدن بەنیازە  سزاکانی سەر نەوتی روسیا و ئێران توند بکاتەوە و ئەوەش ترسی بازاڕی لە دابینکردنی نەوت بەرزکردەوە و بووە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا.













گەلەری