سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:07:00:10/01/2025

4848 جار خوێندراوەتەوە

دوای چوار مانگ، جارێکى دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتەوە ٨٠ دۆلار.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی بازاڕی جیهانی، ئیوارەی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٠ دۆلار و ئەمەش دوای ئەوە دێت چوار مانگە نرخەکەکی لە خواروو ٨٠ دۆلارەوەیە.

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش ٧٧ دۆلارى تێپەڕاند.

ئابوریناسان باس لەوە دەکەن، خواستی وڵاتی چین بۆ کڕینی نەوتی خاو بە بڕێکی ئێجگار زۆر ناڕێکی لە بازاڕدا دروستکردووە و نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.

پێشتر بەهۆى خاوبوونەوەى ئابورى چین، پێشبینیەکان بۆ خواست لەسەر نەوت لەلایەن رێکخراوى ئۆپێک و ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتییەوە کەمکرایەوە.

 













گەلەری