گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند، فڕۆکەکانى ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشیان کردووەتەوە سەر ناوچە جیاوازەکانی سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی عەمران و حودەیدە.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیاكانی گروپە چەکدارەکانی یەمەن بڵاویانكردەوە، نزیكەی ٣٠ هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەكان ئەنجامدراون، كە پێدەچێت کۆگاکانی چەک لە سەنعای تێدا بێت، جگە لە ناوچەكانی نیشتەجێبون لە دەرەوەى پایتەخت.
ئاماژەی
بەوەشكرد، "هێرشەكان بە هاوبەشی لە لایەن فڕۆکە ئەمریکی، ئیسرائیلی و بەریتانییەکانەوە
ئەنجامدراون، ژمارەیەك ناوچەی گرنگی ستراتیژییان بە ئامانج گرتووە، لەوانەش شوێنە سەربازی
و مەدەنییەکان، جگە لە دەوروبەری بەندەری حودەیدە".
ئەوەشیان
خستەڕوو، "نزیكەی ٣٠ هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەكان ئەنجامدراون،
كە پێدەچێت کۆگاکانی چەک لە سەنعای تێدابێت، جگە لە ناوچەکانی نزیکی.
باسیان
لەوەشکردووە، هێرشەكان دەوروبەری بەندەری راس عیسا و دامەزراوەکانی نزیک بەندەری
حودەیدەشی بە ئامانج گرتووە، کە ناوچەی سەرەکیە بۆ دابینکردنی خۆراک و سوتەمەنی بۆ
یەمەن.
لەلایەکی
دیکەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجە سەربازییەکانی حوسییەکانیان لە رۆژئاوا
و ناوەڕاستی یەمەن بۆردومان کردووە و لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هاوبەشیان کردووە.