سەردێڕ:

ئیسرائیل؛ پێویستە ئاگربەست پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ جێبەجێ بکرێت

PM:05:30:10/01/2025

4832 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، پلانی شکستپێهێنانی تەواوەتی دادەنێن بەرامبەر چەکدارانی حەماس، ئەگەر بارمتەکانمان ئازاد نەکرێن تا پێش دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە، پلانێک بۆ"شکستپێهێنانی تەواوەتی حەماس لە غەززە" ئامادەبکەن، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان تا کاتی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر تا کاتی دەستبەکاربوونی سەرۆک ترەمپ رێککەوتنێک لەسەر بارمتەکان نەکرێت، ئەوا دەبێت حەماس لە غەززە بە تەواوی شکستی پێبهێنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، نابێت ئێمە رابکێشرێین بۆ شەڕی پەرتبوون کە تێچووی زۆرمان لێبکەوێتەوە و هیچ ئەنجامێکیشی نەبێت و نەبێتە هۆی سەرکەوتن، نە بەرەو شکستی ستراتیژییەکی تەواوەتی حەماس و کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە بمانبات.

پیشتر، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس "زۆر نزیکە".

هەروەها، مانگی ئایاری رابردووش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، پلانێکی سێ قۆناغی پێشنیار کرد کە بریتی بوو لە ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان، هەروەها ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززە.

ئەوە لەکاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی درێژخایەن پەرەی سەندووە و دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپیش وەک سەرۆکی ئەمریکا نزیکە کە بڕیارە ٢٠ـی ئەم مانگە دەستبەکاربێت.

شەڕی کەرتی غەززە ماوەی ١٥ مانگە بەردەوامە و زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە بارودۆخێکی مرۆیی کارەساتباردا دەژین.













گەلەری