بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ ئەمڕۆ نرخى یەک ئۆنسە زێڕ لە دوو هەزار و ٦٥٧ دۆلارەوە بەرز بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٧٤ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ ١٧ دۆلار بەرز بووەوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی ٧ دۆلار زیادیکردووە بەراورد بە رۆژی رابردوو.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەرز بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٧٤ دۆلار، هەروەها لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ زیادی کرد.
هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی زێر ماوەی چەند رۆژێکە نرخەکەی لە بەرز
بوونەوەدایە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٧ دۆلار زیادی کردووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩١ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٤ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٠٢ هەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٧ هەزار دینارە