PM:04:20:09/01/2025
2872 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە دوو ساڵ، پەرلەمانی لوبنان بە زۆرینەی دەنگ سەرۆک کۆمارێکی نوێی هەڵبژارد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، جۆزێف عەون، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی لوبنان وەک چواردەیەمین سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرا. ئەوەش دوای بەدەستهێنانی ٩٩ دەنگ لە کۆی ١٢٨ دەنگی پەرلەمانتاران.
ئەوە لەکاتێکدا، دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی
دەنگدانی پەرلەمان نەیتوانی زۆرینەی دوو لەسەر سێی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی
وڵات بەدەستبهێنێت، لەخولی دووەمدا دەنگدان ئەنجامدراو و دەنگی تەواوی بەدەست
هێنا.
هاوکات، جۆزێف عەون تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە ساڵی
١٩٨٣ وە چووەتە سوپای وڵاتەکە، لە ساڵی ٢٠١٧شەوە، بووەتە فەرماندەی گشتیی سوپای
لوبنان.