نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٢ دۆلار بەرز بووەوە
ئەمڕۆ پێنجشممە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم کەمێک بەرزبووەوە، نرخی
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٩ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٢
هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٢ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٧٢ هەزار
دینارە.