PM:09:53:08/01/2025
1996 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس زۆر نزیکە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٨ـی كانونی دووه‌می ٢٠٢٥، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانییدا رایگەیاند، رێككه‌وتن له باره‌ی بارمته‌كان و ئاگربه‌ست له نێوان حكومه‌تی ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه زۆر نزیکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام رەنگە رێککەوتنەکە بکەوێتە دوای
رادەستکردنی دەسەڵات لەلایەن جۆ بایدنەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ.
ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارم لەو کاتەی کە لەبەردەستمان ماوە بتوانین رێککەوتنەکە بەدەست
بهێنین و باوەڕم وایە کاتێک ئەو رێککەوتنەمان دەستکەوت، ئەوە لەسەر بنەمای ئەو
پلانە دەبێت کە سەرۆک بایدن داینابوو.