سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:01:35:07/01/2025

2736 جار خوێندراوەتەوە

جارێکى دیکە نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا دابەزى و ئیستا ١٠٠ دۆلار بە کەمتر لە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێى تازەترین زانیاریی لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەراود بە رۆژى پێشوو ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی نرخەکەى ٣٠٠ دینار دابەزیووە.

هەر ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بڕی ٢٩٢ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢٧٥ ملیۆن دۆلارى بە شێوەى حەواڵە بووە و ١٧ ملیۆن دۆلاریشى بەشێوەى کاش بووە.

نرخی سەرجەم دراوەکانی تر بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار دینارە

١٠٠پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ٢٥٠ دینارە

١٠٠دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی.

١٠٠دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی.

١٠٠٠کرۆنی سویدی بە ١١٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

١٠٠٠ کرۆنی نەرویجی بە ١١٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە.













گەلەری

‌بەپەلە