AM:11:07:07/01/2025
1676 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دوای نۆژەنکردنەوە دەستی بە ڕۆیشتن و هاتنی فڕۆکەکان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، ئەم هەنگاوە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئاسمانی سوریا بەتەواوی سەلامەت بووە بۆ هاتوچۆی ئاسمانی، گەشتەکانی گەیشتن یان ڕۆشتن یان ئەوانەی کە لە ئاسمانی سوریا وەک ترانزێت دەبڕن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
دیمەشقەوە رەهەندی گرنگی ئەمنی و سیاسی هەڵدەگرێت. باسی لەوەشکرد، "گەڕانەوەی
هاتووچۆی ئاسمانی پەیامێکی روونە کە بارودۆخی ئەمنی لە سوریا سەقامگیر بووە،
هەروەها رێگە بە فڕۆکەکان دەدات بە سەلامەتی بگەن و بڕۆن".
لەڕووی سیاسییەوە پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە بتوانێت جوڵەی شاندە فەرمییە
نێودەوڵەتییەکان بۆ سوریا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا بەرزبکاتەوە.
هەروەها رێگە بە بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری دەدات نەرمی زیاتریان هەبێت لە جوڵەی
نێودەوڵەتیدا، کە ئەمەش تەحەدایەکی گەورە بوو لە ژێر رۆشنایی سەختییەکانی گەشتکردن
لە رێگەی وشکانییەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک ئوردن، لوبنان و عێراق.