سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:08:36:07/01/2025

2012 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٦٣٨ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار بەرز بووەوە


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.


هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەجێگیری مایەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٧ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤بە ٦٤٨ هەزار دینارە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٨ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٥٦٧ هەزار دینارە.













گەلەری