سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە یەکەم هەفتەی ساڵی ٢٠٢٥ لە نزمیدایە

AM:10:23:06/01/2025

2800 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ ئەمڕۆ نرخى یەک ئۆنسە زێڕ لە دوو هەزار و ٦٤٠ دۆلارەوە دابەزیوە بۆ دوو هەزار و ٦٣٦ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار دابەزیوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی سێ دۆلار دابەزیوە بەراورد بە رۆژی رابردوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا دابەزی بۆ دوو هەزار و ٦٣٦ دۆلار، هەروەها لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ نزم بووەوە.

هاوکات، بە پێی وتەی شارەزایان چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپدا گۆاڕنکاری لە نرخی زێڕدا رووبدات بەو پێیەی ترەمپ رایگەیاندووە، دەیەوێت باجی گومرگ زیادبکات ئەوەش ترسی هەڵاوسانی لێدەکەوێتەوە و لە بەرامبەریشدا بانکی ناوەندی ناچارە بەهای دۆلار بەرزبکاتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش بەمانای دابەزینی نرخی زێڕ دێت.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٤ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٥ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٣ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٦ هەزار دینارە

 













گەلەری