سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت بە کەمتر لە ٧٧ دۆلارە

AM:08:20:05/01/2025

1372 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ لە بەرزیدا بە جێگیری ماوەتەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پاش ئەوە هات کە یەکێتى ئەوروپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر سەپاندنى گەڕێکى دیکەى سزا بەسەر کەرتى نەوتى روسیا، بەوەش ترسى ئەوە لە بازاری نەوتدا دروستبووە کە هەناردەى نەوتى روسیا کەمببێتەوە.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە