سەردێڕ:

سیستەمی بەرگری ئیسرائیل موشەکێکی یەمەنی خستەخوارەوە

PM:08:32:03/01/2025

1676 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە سەرکەوتوویی رێگرییان لە موشەکێک کردووە، کە لە یەمەنەوە هەڵدراوە.


ئەمڕۆ هەینى ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سوپاى ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مووشەکەکە لە ناوچەی مودیعین لە ناوەڕاستی ئیسرائیل خراوەتە خوارەوە، دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیلیش رایگەیاند، تیمەکانیان چارەسەری ژمارەیەک کەسیان کردووە کە تووشی برینێکی سووک یان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون.

هەروەها، رۆژی سێشەممەى رابردووش ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردبوو، بە سەرکەوتوویی رێگری لە موشەکێکی دیکە کردووە کە لە یەمەنەوە هەڵدرابوو.

ئەوە لەکاتێکدایە، هێرشەکانی نێوان حوسییەکان و ئیسرائیل لە چەند رۆژی رابردوودا پەرەیسەندووە، دوای ئەوەی تەلئەڤیڤ هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان.

 


 













گەلەری