سەردێڕ:

گەشتەکانی قەتەڕ بۆ سوریا دەستپێدەکاتەوە

PM:09:46:02/01/2025

1336 جار خوێندراوەتەوە

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر رایگەیاند، گه‌شته‌كانی نێوان ده‌وحه‌ و دیمه‌شق رۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ـی کانونی دووەم، ده‌ستپێده‌كاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر رایگەیاند، هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سێ گه‌شتی هه‌فتانه‌ بۆ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ٧ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر له‌ نزیكه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو ستاندارده‌ پێویسته‌كانی سه‌لامه‌تی و متمانه‌پێكردن و كاركردن پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن.

هاوکات، ئه‌مڕۆ دووه‌م فڕۆكه‌ی قه‌ته‌ر كه‌ هاوكاری مرۆیی هه‌ڵگرتبوو، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق.

 













گەلەری