AM:08:10:01/01/2025
1420 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ ٢٥ سەنت بەرزبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نۆ سەنر بەرزبووەوە هاوشێوەی نرخی نەوتی برێنت.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پاش ئەوە هات کە
یەکێتى ئەوروپا رەزامەندی نیشاندا لەسەر سەپاندنى گەڕێکى دیکەى سزا بەسەر کەرتى
نەوتى رووسیا، بەوەش ترسى ئەوە لە بازاری نەوتدا دروستبووە کە هەناردەى نەوتى
رووسیا کەمببێتەوە.