سەردێڕ:

ئەحمەد شەرع لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتە مەسیحییەکان کۆبوونەوە

PM:09:57:31/12/2024

2816 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە هەستی دڵەڕاوکێ لەناو کەمینەکانی سوریادا زۆرە، کۆبوونەوەکە هەوڵدانە بۆ وەرگرتنی گەرەنتی لەدەسەڵاتی نوێی سوریا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا، لە دیمەشق، لەگەڵ شاندێک کۆبووەوە کەپێکهاتبوون لەنوێنەرانی کەنیسە مەسیحییەکان، ئامانج لەکۆبوونەوەکەش کەمکردنەوەی نیگەرانییە لەلای کەمە نەتەوەکان.

هاوکات، ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە کەمە نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە سوریا نیگەرانن لەبارەی دەسەڵاتی نوێی سوریا، کۆبوونەوەکان  بۆ وەرگرتنی گەرەنتیە لە دەسەڵاتی نوێی سوریا.













گەلەری