سەردێڕ:

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسوریا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

PM:09:22:31/12/2024

2072 جار خوێندراوەتەوە

به‌رگری شارستانی سوریا رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوە له‌ شاری ته‌ل ره‌فعه‌ت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، به‌رگری شارستانی سوریا رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ شاری ته‌ل ره‌فعه‌ت ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن به‌په‌له‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.

هاوکات، ته‌قینه‌وه‌كه‌ سێیه‌م رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه‌ كۆنترۆڵكراون.

پێشتریش، رۆژی ٢٧ـی کانونی یەکەم ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ سه‌نته‌ری شاری مه‌نبه‌ج له‌ لادێكانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ته‌قییه‌وه‌ و رووداوه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی لینەکەوتەوە،













گەلەری