PM:07:54:31/12/2024
2252 جار خوێندراوەتەوە
گروپی حوسیه‌كان و به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند، فڕۆكه ئه‌مریكی و بریتانیه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ١٢ هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر شاری سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، میدیایەکی سەر بەحوسییەکان رایگەیاند، هێرشەکە ١٠ بۆردومانی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ٢٢ـی ئایار له ناوچه‌ی سه‌وره، هه‌روه‌ها دوو بۆردومانیش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌رزی له قه‌زای ناوچه‌ی سافیه ئه‌نجامدراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا،
رۆژی هه‌ینی رابردووش بۆردومانه‌كه ده‌ستپێكردوه و پاركی ٢١ـی ئه‌یلولی كردۆته
ئامانج كه پێشتر قیرقه بوو له ناوچه‌ی مه‌عینی پایته‌ختی سه‌نعا.
لەلایەکی
دیکەوە، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزی پشتڕاستكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین
هێرشی بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئه‌نجامداوه.