PM:05:31:31/12/2024
2516 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، مهرەف قەسرە فەرماندەی سەربازی تەحریر شام، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێ دیاركرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، حکومەتی راگوزەری سوریا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەفەرمی لیوا مهرەف ئەبو قەسرە وەک وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێ دیاری كراوە و بەڕێوەبردنی ئەو پۆستەی پێ سپێردراوە.
هاوکات، لیوا مهرەف ئەبو قەسرە فەرماندەی سەربازییە لە گروپی تەحریر
شام و یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کە توانیان لە ٨ـی
کانونی یەکەمی ئەمساڵ دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سوریا بڕوخێننن.
وەزیری نوێی بەرگری سوریا، لە شاری حلفايا لە پارێزگای حەما
لەدایکبووە و ناسراوە بە حەسەن حەماوەی، هەروەها ناسناوێكی دیكەشی هەیە كە ئەویش، حەسەن
٦٠٠ تە.