AM:10:27:31/12/2024
1144 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا، دواین گۆڕانکارییەکانى دۆخى سوریایان تاوتوێ کرد و باسیان لە دەستپێکردنەوەى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى نێوان بەغدا و دیمەشق کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا دواین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەیان تاوتێ کرد.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا
ئاماژەى بەوەکردووە، لە نزیکترین کاتدا نوێنەرە دیپلۆماسییەکانى عێراق
دەستبەکارەکانیان دەکەنەوە لە دیمەشق.
هەر لە پەیوەندییەکەدا وەزیرانى دەرەوەى
عێراق و سوریا، هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات
بەیەکەوە بەستراوەتەوەو ، جەختیان لەسەر پتەوکردنی سنورە هاوبەشەکانی هەردوولادا
کرد بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی هەر هێزێکی چەکداری لە دەرەوەى یاسا.