سەردێڕ:

شاندی ئۆکرانیا گەشتە سوریاو لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

PM:06:27:30/12/2024

1988 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی ئۆکرانیا، گەشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، کۆبوونەوە و جەختیان لەهەماهەنگی نێوانیان کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، گەیشتە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سوریا کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، ئاماژەی بەوەکرد، ئۆکراینا هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ هاوکاری ئیدارەی نوێی سوریا لە بوارە جیاوازەکاندا، ئێمەش وەک سورییەکان بەدەست سیستمە ستەمکارییەکانەوە دەناڵێنین.

دوا بەدوای، رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سوریا و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن هێزەکانی تەحریر شام، وڵاتان دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتەکە، ئۆکرایناش ئامادەیی دەربڕیووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا و هەینی رابردوو ئۆکراینا، یەکەم کاروانی هاوکاری خۆراکی پێشکەش بە سووریا کرد کە پێکهاتبوو لە بڕی ٥٠٠ تۆن دانەوێڵە.

ئەوە لەکاتێکدایە،  روسیا و ئۆکراینا ماوەی دوو ساڵە لە جەنگدان، هاوکات روسیا هاوپەیمانێکی سەرەکی حکومەتی ئەسەد بوو، بەهۆیەوە شەرع جەختی کردەوە کە نایەوێت روسیا بە شێوەیەک سوریا بەجێبهێڵێت کەهەندێک لایەن ئارەزووی بۆ دەکەن.













گەلەری