سەردێڕ:

ناتانیاهۆ تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات بووە

PM:11:02:29/12/2024

3252 جار خوێندراوەتەوە

كه‌ناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆناغی سێیه‌می پرۆستات بووه‌.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، كه‌ناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌، پزیشكه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایانگه‌یه‌ندووە‌، كه‌ نا‌تانیاهۆی ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ تووشی شێرپه‌نجه‌ی قۆناغی سێیەمی پرۆستات بووه‌.

هاوکات، نه‌ته‌نیاهۆ پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆری میزی بۆ بكرێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌داسا لەرێگای به‌كارهێنانی له‌یزه‌ر  بۆ لابردنی پرۆستات، دەرکەوتووە کەشێرپەنجەی پڕۆستاتی قۆناغی سێی هەیە.

پێشتر، نوسینگه‌ی ناتا‌نیاهۆ ئاشكرایكردبوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی گه‌وره‌بوونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌.

 

 













گەلەری