سەردێڕ:

سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەڕەبوو لەروسیا دەکات

PM:09:52:29/12/2024

3052 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك کۆماری ئازه‌ربایجان، داوای قەرەبوو لە روسیا دەکات لەبەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان .


ئەمڕۆ یەکشەممە کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆك کۆماری ئازه‌ربایجان،‌ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كه‌ لە ئاسمانی روسیا ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌قورسی زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه‌، پێویسته‌ روسیا قه‌ره‌بووی ئازه‌ربایجان بكاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، داننان به‌ هه‌ڵه‌دا و پێشكه‌شكردنی داوای لێبوردن له‌ كاتی گونجاودا كارێكی پێویسته‌.

پێشتر، رۆژی شه‌ممه‌  ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ  ئیلهام عه‌لیێڤ، به‌هۆی روودانی رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ لەئاسمانی روسیادا داوای لێبوردنی لێكردبوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانی ئازه‌ربایجان كه‌ گه‌شتی نێوان  باكو- گرۆزنی  ده‌كرد، له‌ نزیك شاری ئاكتاو له‌ كازاخستان كه‌وته‌خواره‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ كۆی ٦٧ سه‌رنشین، ٣٨ سەرنشین گیانیان له‌ده‌ستدا.













گەلەری