PM:09:15:29/12/2024
1856 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسڕ رایگەیاند، رێکەوتنێکی تەکنیکیان واژۆکردووە لەنێوان گروپی ئۆتۆمبێلی مەنسوڕی میسڕی و کۆمپانیای ( ئێم جی) چینی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسڕ رایگەیاند، رێككه‌وتنێكی تایبه‌تی مۆڵه‌تپێدانی ته‌كنیكی له نێوان گروپی ئۆتۆمبێلی مه‌نسوڕ و كۆمپانیای چینی كه خاوه‌نی ماركه‌ی یە واژۆكراوە.
هاوکات، مسته‌فا مه‌دبولی، سه‌رۆك وه‌زیرانی میسڕ ئاماده‌ی واژۆكردنی
گرێبه‌ستێكبوو بۆ ته‌رخانكردنی رووبه‌رێكی زه‌وی له‌ژێر سیسته‌می سودوه‌رگرتن، كه
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گشتی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت، لەنێوان گروپی ئۆتۆمبێلی مەنسوڕ
و کۆمپانیا چینیەکەدا، بۆ دروستكردنی كارگه‌یه‌كی نوێ بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی(ئێم
جی).
ئەمە لەکاتێکدایە، له‌م دواییانه‌دا میسر چەند گرێبەستێکی لەم جۆرەی
واژۆ كردووه كه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته‌دا دروست ده‌كرێن یان
پارچه‌كان له‌یه‌ك ده‌درێن.