سەردێڕ:

یونیسێف: ٤٧ ملیۆن منداڵ لەجیهاندا ئاوارەبوون

PM:10:04:28/12/2024

1296 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، لە ١٩٪ ـی منداڵانی جیهان لە ناوچەی شەڕدا دەژین و هەروەها نزیک ٤٧ ملیۆن منداڵیش ئاوارەبوون.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کاسرین روسێڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، لەجیهاندا نزیکەی ٤٧٣ ملیۆن منداڵ، لەناوچەی شەڕدا دەژین کە دەکاتە ١٩٪ ـی منداڵانی جیهان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ٢٠٢٤ بە یەکێک لە سەختترین ساڵەکان بۆ منداڵان لە جیهان دادەنرێت بەوپێیەی کاریگەریی خراپی بۆ سەر رۆشنبیری نەوەی داهاتوو هەبووە و  ژمارەیەکی زۆری منداڵان، لەناوچەکانی شەڕ گەورەدەبن، وەکو فەڵەستین و ئۆکرانیا و سوودان، منداڵانی ئەو ناوچانە جەنگ لە خوێندن بێبەشی کردوون.

هاوکات، بە گوێرەی راپۆرتەکانی ئەو رێکخراوە، لەساڵی ٢٠٢٣ بە هۆی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی جیهان، ٤٧ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار منداڵ ئاوارە بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە سەرەتایی شەڕەوە تاکو ئێستا، نزیکەی ١٧ هەزار و ٤٩٢ منداڵ کوژراون.













گەلەری