سەردێڕ:

لوبنان؛ ژمارەیەک ئەفسەری سەربازی رادەستی سوریا کردەوە

PM:08:39:28/12/2024

1864 جار خوێندراوەتەوە

سوپای لوبنان، ٧٠ هاوڵاتی سوری رادەستی ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوریا کردووە کە لە ناویاندا ئەفسەری پلە جیاجیاکانی ناو هێزەکانی رژێمی پێشووی ئەو وڵاتەهەن و رادەستکردنی ئەو كەسانە بە ئامادەبوونی شاندێکی ئەمنی لوبنان ئەنجامدرا.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سوپای لوبنان بە ئامادەبوونی شاندێکی ئەمنی لوبنان لە رێگەی دەروازەی عەریزە کە دەکەوێتە نێوان لوبنان و سوریا لە ریفی تەرتوس، نزیکەی ٧٠ هاوڵاتی سوریای رادەستی دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق کرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو ئەو ٧٠ كەسەدا، ئەفسەری پلە جیاوازەکانی ناو هێزەکانی رژێمی پێشووی سوریایان تێدایە و بەگوێرەی سەرچاوەکانی روانگەی سوریا، دوێنێ ئەو ئەفسەر و ئەندامانە بە تۆمەتی چوونە ناو ناوچەی جبەیل لە لوبنان بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستگیرکراون و ئەمڕۆ رادەستی سوریا كرانەوە.

ئەوەشیان خستەڕوو، سێ پاسی سەر بە ئاسایشی گشتی لوبنان چوونەتە ناو دەستبەسەرکراوەکانەوە، کە ئۆتۆمبێلی شاندێکی هەواڵگری و ئاسایشی گشتی سوپای لوبنانیان لەگەڵدا بووە و رادەستی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان کران و گواسترانەوە بۆ لایەنی سوریا.













گەلەری

‌بەپەلە