PM:04:42:28/12/2024
3688 جار خوێندراوەتەوە
مۆسکۆ بەرپرسیارێتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئازەربایجانییەکەی گرتە ئەستۆ، سەرۆکی روسیا لە پەیوەندیەکەی تەلەفونیدا داوای لێبوردنی لە سەرۆکی ئازەربایجان کرد و رایگەیاند، بەهەڵە خستویانەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کۆشکی کریملین بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی وڵاتەکەیان پەیوەندی بە ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان کردووە و پێی راگەیاندووە لەکاتی بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیادا سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەیان بە هەڵە فڕۆکەکەی ئەوانی خستووەتە خوارەوە.
کۆشکی کرملن ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین بە فەرمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی
ئازەربایجان کردووە و پێی وتووە کە بە مەبەست نەبووە و لەوکاتەدا سیستمی بەرگرییەکە
چالاک بووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، سێشەممەی هەفتەی رابردوو فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری
ئازەربایجان لە گەشتێکیدا بۆ شاری گرۆزنی کۆماری چیچان بە ٦٧ سەرنشینەوە لە شاری
ئاکتاو لە کازاخستان کەوتەخوارەوە بەهۆیەوە ٣٨ كهس گیانیان لهدهست دا و ٢٩ كهسی
تریش رزگار کران.