PM:01:51:28/12/2024
2356 جار خوێندراوەتەوە
بەرەبەیانى ئەمرۆ دوو تەقینەوە لە مەنبج روویاندا و هەسەدەش ئیدانەی دەکات و رەتیکردەوە دەستی تێدا هەبوو بێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بۆمبێکی چێندراو لە شاری مەنبج تەقیەوە و شەوی رابردووش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم مزگەوتێک لە شارەکە تەقیەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس برینداربوون،
هاوکات لەو بارەیەوە فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی
سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەش دا، داوا لە دانیشتووانی مەنبج دەکەن هاوکار بن لە
دۆزینەوەی بکەرە راستەقینەکانی تەقینەوەکە، وتیشی، پێویستە خەڵکی شارەکە هەمامەنگ
بن لە رێگری کردن لە زیادبوونی ترس و تۆقاندنی
خەڵکی مەدەنی.