PM:11:42:27/12/2024
2616 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان رایانگەیاند، چه‌ند هێرشێكی نوێی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حوسییه‌كان لەیەمەن.
ئەمڕۆ هه‌یینی، ٢٧ـی كانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، میدیاکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له ناوه‌ڕاستی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیستراوه.
هاوكات میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، هەتا ئێستا ئیسرائیل
بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکانی ئەمشەوی یەمەن راناگەیاندووە و پێناچێت هێرشەکانی ئەمشەو لەلایەن ئیسرائیل کرابێت.
پیش‌تر ئەوەیان خستبووەڕوو، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له ئیسرائیل ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام
بێت.