سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ناردنی یه‌كه‌م قۆناغی یارمه‌تییه خۆراكیه‌كانی بۆ سوریا راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ڤۆڵۆدمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، ٥٠٠ پاکەت ئاردی گه‌نم له ئێستاوه له رێگادان بۆ سوریا، له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری مرۆیی به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
ئاماژەی
بەوەکردووە، بڕیاره
له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ئاردی گه‌نم به‌سه‌ر زیاتر له ٣٣ هه‌زار خێزاندا دابه‌ش
بكرێت، واته ١٦٧ هه‌زار كه‌س.
وتیشی، كێشی هه‌ر پاكه‌تێك ١٥ كیلۆگرامه،
هه‌روه‌ها ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی مانگێك خۆراك بدات به خێزانێكی پێنج كه‌سی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای رووخانی رژێمی
به‌شار ئه‌سه‌د، ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق
بگه‌ڕێنێته‌وه، كه خۆراك له مۆسكۆوه هاورده ده‌كات.