بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ٦٢٩ دۆلارەوە بەرز بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٣٣ دۆلار کە نزیکەی ٤ دۆلار بەرز بووەوە بەراورد بە دوێنێ.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و ٦٣٣ دۆلار، لە هەرێمیش بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ نزیکی ٦ دۆلار بەرز بووەوە.
هاوکات، دواى هەڵبژاردنى دۆناڵد ترەمپ، نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو
دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٥٥٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە و لە هەرێمیش نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٦ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٧ ھەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٢ هەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٧ هەزار دینارە