سەردێڕ:

کەی دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت؟

PM:09:35:26/12/2024

5676 جار خوێندراوەتەوە

ناردنی پارەکەی بەغدا کەوتە هەفتەى داهاتوو، ئامادەکارییەکان بۆ ناردن و دابەشکردنى مووچەى مانگى ١١ لە بەغدا و هەرێم تەواوکراون، بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى عێراقیش رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو چەردەیەکی پارەکە دەنێردرێت و دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاندراوە، دواى پشووى سەرى ساڵ تەواوى ئەو پارەییەى بڕیارى لێدراوە دەنێردرێت و لە بەرامبەریشدا، بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەری پابەند کردووە بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ.

هاوکات، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشووەکان کاریگەری لەسەر ناردنی پارەکە نابێت.

نزیکەى ١٠ رۆژە بەغدا ٦٣١ ملیار دینارى بۆ مووچەى مانگى ١١ ناردووە بەڵام تائێستا حکومەتى کاربەرێکەر پارەکەى وەرنەگرتووە و ئامادە نەبووە هیچ بڕە پارەیەکى داهاتى ناوخۆ بخاتە خزمەتى دابەشکردنى مووچەوە.













گەلەری