وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع پەیوەندیەکانی سوریای لەگەڵ روسیا بە ستراتیجی و درێژخایەن وەسفکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سێرگی لاڤرۆڤ ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع ، سەرۆکی گروپی تەحریر شام ، پەیوەندییەکانی سوریا لەگەڵ روسیا بە درێژخایەن و ستراتیژی وەسفکردووە.
لاڤرۆڤ ئاماژەی
بەوەشکرد، مۆسکۆ "لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵیدا هاوڕایە".
ئەمە لە
کاتێکتدا، راوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین پێشتر باسی لەوەکردبوو کە روسیا لە پەیوەندیدایە
لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا لە ئاستی دیپلۆماسی و سەربازیدا.
دوای ئەوەی، روسیا
لەم مانگەدا مافی پەنابەری بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا و بنەماڵەکەی دا، دوای
ئەوەی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بە پێشڕەوییەکی کتوپڕ دیمەشقیان کۆنترۆڵکرد، دوای
ئەوەی کە رووبەڕووی هیچ بەرەنگارییەکی بەرچاو نەبووەوە لەلایەن سوپای سوریاوە.
پێشتریش ڤلادیمێر
پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاندبوو، بەنیازە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا
قسە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردبوو،
دەبێت بیر لەوە بکەینەوە کە ئایا بنکە سەربازییەکانمان لە سوریا دەپارێزین یان نا،
پێشنیارمان کرد کە هاوبەشەکانمان بنکە ئاسمانیەکان و دەریایەکانمان لە سوریا بۆ مەبەستی
مرۆیی بەکاربهێنن.