AM:11:37:26/12/2024
1784 جار خوێندراوەتەوە
میدیا ناوخۆییەکانی سوریا رایانگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی سەربە حکومەتی راگوزەری سوریا لە شاری حەما مزگەوتێکی شێخی عەلەوییەکانیان سوتاند، شەوێنکەوتوانی عەلەوییەکان لە چەندین شار خۆپیشاندانیان کرد و تەقە و رووبەرووبوونەوە رویدا لە ئەنجامە چەندین کەس کوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، میدیا ناوخۆییەکانی سوریا ئاماژەیان بەوەشکرد، لە پێکدادانەکاندا لە شاری حەما ژمارەیەک خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزەکانی سەربە حکومەتی راگوزەری سوریا کوژران.
باسی لەوەشکرد، حکومەتی ڕاگوزەر لە بەشێکی زۆری شارەکانی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند
و هێزی زیاتری ناردووەتە ئەو شارانەی کە خۆپیشاندان و رووبەرووبوونەوە تیایاندا
روویداوە.
لەلایەکی تریشەوە وەزیری ناوخۆیی حکومەتی راگوزەری سوریا رایگەیاند، لە
بۆسەیەکی چەکدارانی رژێمی پێشوو لە شاری تەرتوس ١٥ چەکداری حکومەتی ڕاگوزەر
کوژراون.