جارێکى دیکە نرخى دۆلار بەرزبوەوە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەى هەزار و ٢٥٠ دینار بەرزبوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بازاڕى دۆلاری سلێمانى و هەولێر ١٠٠ دۆلار گەیشتوەتە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دینار، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەى مانگى دوو هەفتەى رابردوودا.
رۆژى هەشتى ئەم مانگە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد
روخا و ئاڵۆزیی لە ناوچەکەدا زیاتربوو، چەند رۆژێک نرخى دۆلار بەرزبوەوە، بەڵام
دواتر نرخەکەى دابەزى و جۆرێک لە جێگیربوونى پێوەدیاربوو.
نرخی دراوەکانی تر بەم شێوەیەیە:
ملیۆنێک لیرەی سوری بە ٣٠٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
١٠٠یۆرۆ بە ١٥٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ١٨٦ هەزار و ٧٥٠
دینارە.
١٠٠دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٧ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار تمەنی ئێرانی.
١٠٠دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٤١٠ لیرەی تورکی.
١٠٠٠کرۆنی نەرویجی بە ١١٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.