سەردێڕ:

هێزەکانی سوریای دیموکرات: لە قۆناغی بەرگری دەرچووین و ئێستا لەقۆناغی هێرشبردنداین

PM:06:02:24/12/2024

3840 جار خوێندراوەتەوە

وتەبیژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لە سێ قۆڵەوە هێرشمان کردووەتە سەر گروپە چەکدارەکانی سوریا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند، لە دوێنێوە هێزەکانیان لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردووەتەسەر گروپە چەکدارەکانی سوریا و لە پێشڕەوی کردن بەردەوامن لە رۆژئاوای رووباری فورات و نزیکن لە کۆنترۆڵکردنی مەنبج.

ئاماژەیان بەوەشکرد، چەندین گوندیان لە سنوری مەنبج کۆنترۆڵ کردووەتەوە و تەنها ١٣ کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەکەوە دوورن، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دەڵێت لە قۆناغی بەرگرییەوە دەرچوون و ئێستا لە قۆناغی هێرشبردندان.

هاوکات، لەلایەکی تریشەوە ئەحمەد شەرع  لەگەڵ بەرپرسانی گروپە چەکدارەکانی سوریا کۆبووەوە و رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و رێکخستنەوەی لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سووریا.













گەلەری