سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ژمارەی بریندارەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندانەکانی بەغدای راگەیاند

PM:08:03:05/11/2021

4820 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدای راگەیاند و دەڵێت، ١٢٥ کەس لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.


لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ١٢٥ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون، کە زۆرینەیان لە هێزە ئەمنییەکانن و ٢٧ کەسیان لە خەڵکی مەدەنییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە و هیچ بریندارێکیش بەهۆی فیشەکەوە نەبووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەشێکی بریندارەکان برینەکەیان سوکە و وەزارەتەکەش سەرجەم بەشەکانی خۆی ئاگادارکردووەتەوە، کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکی تەندروستی پێویست پێشکەش بکەن.

ئەمڕۆ لایەنگرانی نوری مالیکی و ھادی عامری لەبەردەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دواتریش خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت.













گەلەری